ئەم مرۆڤانە کاردەکەن
پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن پرۆژەیەکە کە بە شێوازی جیاواز کاری
تێدا دەکرێت وەک نمایشی هونەری، سمینار وگفتوگۆ، تێکست. لە شوێن و
کاتی جیاوازدا ئەنجامدەدرێت. ئاڤان عومەر ڕێکخەر و بەڕێوەبەری
نمایش و چالاکیەکانی پرۆژەکەیە. تێمای گشتی پرۆژەکە دەربارەی
کارکردنە
وهك دهزانین كه كاركردن لهمڕۆدا له ههموو چین و كۆڕو
كۆمهڵهكاندا جێگهی باس و گفتو گۆیه، بهشێوهیهك كاركردن
بۆته شوناسی تاكهكان و له زۆر شوێندا مرۆڤهكانی توشی نامۆی
كردووه. تەنانەت زۆرجار پاش پرسینی ناوی خۆت پرسیاری دووەم ئەوەیە
کە ئیشت چیە؟
بهگشتی دەتوانین بڵیین بونی مرۆڤهكان وابهستهی كارهكانیان
بووە و كاركردن بۆتە ئایدیاڵ، به ههرنرخێك بێت دەبێت لهو
ئایدیاڵه نزیك ببینهوه ههڵبهت ئهم شێوازه جیاوازانهی
ههڵپه كردن بۆ كاركردن وژیان كردن تهنها بۆ ڕهگهزێكی دیاری
كراو نیهو له ئێستادا ههموو كهم تا زۆر وابهستهی ئهو
سیستهمهین كه به بێ كار بونهوهرێكی بێ سودین وههست به خۆ
به كهم زانین دهكهین له ناو ئهوانی تردا، لەگەڵ ئەوەی ئێمە
بەردەوام کاردەکەین. بەڵام کار چیە؟ ئایا ئابوری سەربەخۆ کاریگەری
هەیە لەسەر یەکسانی جێندەری؟ لە ولاتێکی وەک عیراق دا کە ئابوری بە
تەواوی پشتی بە نەوت بەستووە، ئەمەش پێویستی زۆر بە هێزی کار نیە!
لە هەمان کاتدا ولاتێکی بەکارهێنەرە نەک بەرهەمهێنەر، ئایا ئەمانە
چۆن کاریکرۆتە سەر تاکەکان بەگشتی و پرسی جێندەر بەتایبەتی؟
دروستکردنی ئەم پرۆژەیە بە گشتی کارکردنە لە ناو کاردا. لەو
بەرکەوتنانەی ژیانی ڕۆژانەی ئێستای ئێمەوە دروستبووە وەک تاک؟
ئەوکارانەی دەیکەین کامەیان دەبێت بە پرسیار ولە ناو پرۆژەکەدا
دەریدەخەین، یاخود کامەیان ڕەخنە دەکەین؟
دروستکردنی ئەم پرۆژەیە بە گشتی کارکردنە لە ناو کاردا. لەو
بەرکەوتنانەی ژیانی ڕۆژانەی ئێستای ئێمەوە دروستبووە وەک تاک؟
ئەوکارانەی دەیکەین کامەیان دەبێت بە پرسیار ولە ناو پرۆژەکەدا
دەریدەخەین، یاخود کامەیان ڕەخنە دەکەین؟ لەم پرۆژەیەدا دەمانەوێت
هەوڵبدەین لە ڕوانگەو شێوازو ئایدیای جیاوازەوە کارلەسەر تێمای
پرۆژەکە بکەین کە کارکردنە، بە گشتی لەگەڵ چەند گروپ وکەسانی
جیاواز لە بواری جیاواز گفتوگۆی بابەتی کارکردن و پرسی جێندەر لە
ناو کارکردندا بکەین. شایەنی باسە کە بڵێن کۆی گشتی پرۆژەکە بە
خۆبەخش و هەمە ئاهەنگی بە ڕێوە دەچێت و هیچ فەند و پشگیریەکی مادی
لە هیچ کەس و لایەنێک وەرنەگیراوە پرۆژەکە دە نمایشی لە شاری
سلێمانی بە ئەنجام گەیاندووە لە کات و شوێنی جیاوازدا، وە سەرقاڵی
خۆ ئامادەکردنە بۆ سمینارو گفتوگۆکان
لەم پرۆژەیەدا دەمانەوێت هەوڵبدەین لە ڕوانگەو شێوازو ئایدیای جیاوازەوە کارلەسەر تێمای پرۆژەکە بکەین کە کارکردنە، بە گشتی لەگەڵ چەند گروپ وکەسانی جیاواز لە بواری جیاواز گفتوگۆی بابەتی کارکردن و پرسی جێندەر لە ناو کارکردندا بکەین.
شیوازی کارکردن لە پرۆژەکەدا: نمایشی هونەری، سمینار وگفتوگۆ، تێکست. لە شوێن و کاتی جیاوازدا ئەنجامدەدرێن.
نمایشەکان:
هاڕە: شیروان فاتیح | ٣/٦/٢٠٢١ | قوتابخانەی نەورۆزی بنەڕەتی |
دڵۆپە : ڕێبین مەجید | ١٠/٦/٢٠٢١ | گەلەری ئێستا هۆڵی ٢ لە کارگەی کلتور |
شانیا ئاری / گروپی فێرخوازانی زانکۆ (فلم/ گفتوگۆ) | ٨/٦/٢٠٢١ | ئەمنە سوورەکە |
دایکم شاخەکانی شۆرد:ڕۆژگار مەحمود | ١٥/٦/٢٠٢١ | پارکی دایک لە سلێمانی |
کات: ڕەیان یوسف | ١٩/٦/٢٠٢١ | گەلەری زاڵگە لە کارگەی کلتور |
هاوار: ئاڤان عومەر | لە کاتی جیاوازدا | ناو بازاڕو شوێنە گشتیەکان |
چەق :هاژە خالید | لە کاتی جیاوازدا | مۆڵەکان |
ڕاستە | ٣/٧/٢٠٢١ | گەلەری کەریم چاوشین |
کرافت: نەرمین مستەفا | ٤/٧/٢٠٢١ | گەلەری ئازاد شەوقی |
سوژن:ئاڤان سدیق، ئاڤان عومەر ڕۆژگار مەحمود، ماریا ئەندرێ ، هاژە خالید | ١٠/٧/٢٠٢١ | گەلەری کەریم چاوشین |
سمینار:
شارا تاهیر/ جەستەی ژن وەک کاڵایەکی دەگمەن |
هۆزان مەحمود/ کارکردن وەک جۆرێک لە توندوتیژی |
گۆنا سەعید/ ژنانيش کاردەکەن |
هەروەها
پێشڕەو موحەمەد/ (لێکۆڵینەوە)دەروازەیەک بۆ تیۆریزەکردنی پرسی کار، ژن و سەرهەڵدانی توندوتیژی. |
وەلید عومەر/ کار ( تێکست) |