تیمی پرۆژە
ئەم پرۆژەیە بە هەوڵ و ماندوو بونی ئەم کەس و گروپانە بەرهەم هاتووە کە خۆبەخشانە کاریان تێدا کردووە. ئەم پرۆژەیە هاوکاری مادی لە هیچ کەس و لایەنێک وەرنەگرتووە، تەنها بە هەوڵی خۆبەخشانەی بەشداربوان هاتۆتە بەرهەم
ئاڤان عومەر
ڕێکخەرو بەڕێوەبەری پرۆژە
دەرچوی کۆلێژی هونەر بەشی وێنە کێشانە لە سلێمانی و هەڵگری
بروانامەی ماستەرە لە زانکۆی ئارتێز لە وولاتی هۆڵەندا.
ئاڤان بە میدیەم و شێوازی جیاواز کاردەکات وەک ئینستەلەیشن،
پیرفورمانس، تێکست.. هتد. لە زۆرێک بابەتی جیاوازدا کاری
کردووەو کاردەکات. وەک ڕێکخەر لە چەند پرۆژەیەکی هونەریدا
کاری کردوە، دواهەمینیان پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن کە
ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی کارکرنە تێیدا و وەک ڕێکخەرو
بەرێوەبەر کاری تێدا دەکات
وێبسایت
کۆمپانیای بلاک ئەیس
دیزاینی وێب سایت و پەرەپێدان
بلاک ئەیس کۆمپانیایەکی خێرای گەشەسەندووی ئای تی راوێژکاری
و خزمەتگوزاری پیشەیییە کە لە لایەن تیمێکی دینامیکی و
دیاریکراوی پسپۆڕانی ئای تی پێک هاتووە کە ئەزموونی
دەوڵەمەندیان کۆکردۆتەوە لە دابینکردنی چارەسەرە تایبەتەکان
و کڕیارەکان بۆ تاکەکان و ڕێکخراوەکان لە سەرانسەری ناوچەکە
ئاواتی ئێمە هەمیشە بۆ بینین و گرتنی هەلی نوێ دەبێت کە
خزمەت بە کڕیارەکانمان دەکات و ئەدای بازرگانی بەردەواممان
بۆ درێژخایەن لێخورین. ئێمە تێدەکۆشین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە
کڕیارەکانمان بەرزترین ئاستی شارەزایی و خزمەتگوزاری تایبەتی
وەردەگرن بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانیان.
وێبسایت
سەعاتچی ستودیۆ و گالەری
دیزاینی گرافیکسەعاتچی ستۆدیۆ پێکهاتووە لە کۆمەڵەیەک لە هونەرمەندانی لاو کە پێکەوە کار لەسەر بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەکەن بە کارکردن لەسەر ئەو کۆنسێپتە ناوخۆییانەی کە هەن لە ڕیگەی هونەرەوە. سەعاتجی لە ساڵی ٢٠٢٠ە وە بەردەوامی بە کارەکانی داوە و هەوڵی پەرەپێدان بە توانای گەنجانی هونەرمەند دەدات لە ڕێگەی پێدانی هەل و شوێن و پیداویستییەکانیانەوە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان. سەعاتچی کار لەسەر زنجیرە وۆرکشۆپ دەکات تاکو توانای گەنجان بخاتە کارەوەو سود وەرگرتن لە کەسە بەهرەمەندەکان، و هاوکات بەڕیوەبردنی پرۆژەی هونەری دەکات بۆ زیاتر بەهێزکردنی ڕەوتی هونەری شیوەکاری لە نێو گەنجان و لە کوردستاندا. سەعاتچی ستودیۆ لە کارگەی جگەرە کارەکانی ئەنجام دەدات.
شیروان فاتیح
یاریدەدەروێنەگرەکان
چیا جەمالسەنگەر عەبدوللا
هێمن کاکەیی
ئاکام شێخ هادی